به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سنای ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە بە ٧١ دەنگی ئەرێنی لە هەمبەر ٢٧ دەنگی نەیار ، ئەو یاسایەی هەڵوەشاندەوە کە پێشی دەگرت بە فرۆشرانی کەرەستەی سەربازی بە عەرەبستان.
ئەم دەنگە پێشی گرت بەو هەوڵانەی کە بە ڕێبەرایەتیی سناتۆر "ڕاند پۆل" کۆماریخواز و سناتۆر "کریس مۆرفی"ی دیموکرات بۆ پێشگریی بە ڕەوتی ئەم چەک فرۆشتنە کە لەبەر نیگەرانی بەرامبەر بە دەوری سەعوودییەکان لە شەڕ و پەرەدان بە کێبەرکێی چەکەمەنیی ئێستای نێو ناوچەکە هاتبوونە ئاراوە.
گرووپی مافی مرۆڤ "کۆدپینک": ژنانی داکۆکیکاری ئاشتی" لە بەیاننامەیەکدا خێرا پاش راگەیەندرانی ئەنجامی دەنگدانەکە وتی کە هیوابڕاو بووە لە نەیارەتیی یاسادانەرانی ئەمریکایی دژ بە پێشنووسی ئەم یاسایە، ئەویش لە کاتێکدا کە ڕیاز بەردەوام لە یەمەندا جەنایەتی جەنگی دەکات.
"کۆدپینک" لەم بەیاننامەیەدا نووسی کە عەرەبستانی سەعوودی تەنیا لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی باراک ئۆباما، ١٠٠ ملیار دۆلار چەکی لە ئەمریکا وەرگرتووە.
وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا "پێنتاگۆن" نۆهەمی ئاگوست ڕایگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بواری خۆش کردووە بۆ فرۆشتنی زیاتر لە ١٣٠ تانکی جەنگیی ئابرامز و ٢٠ ترۆمبیلی زرێپۆش و کەرەستەی سەربازیی دیکە بە عەرەبستانی سەعوودی...
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٩:٠٢
News ID: 780801
سنای ئەمریکا دەنگی دا بە فرۆشرانی یەک ملیار و ١٥ ملوێن دۆلار تانک و کەرەستەی سەربازیی دیکە بە عەرەبستانی سەعوودی و بەرگری کرد لەم ولاتەی کە لەم دواییەدا وەبەر ڕەخنەی توندی کۆنگرێس کەوتبوو.